بیرم دێت پێش زیاتر له بیست سال كه هێشتا قوتابى به‌كالوریوس بووم ماموستاى وانه‌ى سه‌ركردایه‌تى وتى "كورینا, وه‌كو چۆن دكتۆرێكى زیره‌ك ده‌بێ چاره‌سه‌رى نه‌خوشَك بكات ئاوا سه‌ركرده‌ى ئیدارى ده‌بێ بتوانێ ئێش و گرفته‌كانى بژێوى مله‌تى خۆى چاره‌سه‌ر بكات"
وه‌ك چاودێركى بارودوخى دورست كردنى كابینه‌ى حه‌وته‌مى هه‌رێمى كوردستان پێم وایه پرسى ئایا حكومه‌تێكى ته‌كنوكراتى مان هه‌بێ یاخود حكومه‌تێكى فره حزبى پرسى ئاسایین به‌ڵام ده‌بێ پرسه‌كان قووڵتر بن چونكه كارتیَِكردنى وه‌ڵامه‌كان له‌سه‌ر بژێوى مله‌ت گه‌وره‌ن. واته ئه‌نجامى پرسه‌كان یان درێژه ده‌دات به ئه‌مڕۆمان و یان ده‌مانباته ئاینده‌یكى گه‌شتر به كورترین ماوه.
له كاتێكدا كه له‌وانه‌یه كابینه‌ى حه‌وته‌م زیاتر په‌ره بدات به چه‌سپاندنى كاركردن و ناوه‌رۆكى ده‌زگه‌كان, نا به‌شداربونى ئۆپوزسیۆن له لایه‌كیكه‌وه له كابینه‌ى حه‌وته‌مدا سروشتى ئه‌ركى سه‌رشانى سه‌رۆكى حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ى ده‌گورێت. پێمان وایه فشارى ئۆپوزسیۆن له‌م قۆناغه‌ى داهاتودا سه‌خت تر ده‌بێ له رووى چاودێرى و ره‌خنه گرتن له ئه‌داى كابینه‌كه. دیسانه‌وه نابێ له بیر خۆمان ببه‌ینه‌وه كه ئه‌زمونى ئۆپوزسیۆنش به‌ره‌به‌ره به‌ره‌پێدانى به‌سه‌ردا هاتووه وه‌ك ئاشكرایه له ورده‌كارى خیتابه‌كانیاندا كه فشارى پیشه‌ییان له رووى حوكمرانییه‌وه ده‌وله‌مه‌ندتر بووه. دیسانه‌وه و له رووى ستراتیژیه‌وه پێم وایه چاوروان ده‌كرێت له ئۆپوزسیون كه هه‌وڵ بده‌ات سوود له‌و هه‌له‌انه وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ى شێوه‌ى خۆى له خه‌یالى خه‌ڵكى كوردستاندا وه‌ك وردبینێك زیاتر بچه‌سپێنێت. ده‌كرێ ئه‌مه بۆخوى قۆناغێكى تر بێت له خۆ سازدان بۆ وه‌رگرتنى ده‌سه‌ڵات له كاتێكدا ئالوگۆركردنى سه‌رۆكایه‌تى كابینه‌كه درفه‌تێكه بۆ ئوپۆزسیون كه ده‌رىبخات هه‌ردوو حیزبه سه‌ركیه‌كان و ئتیفاقیه‌تى ستراتیژى و ئه‌زمونى حكومرانى به‌یه‌ك باكێج زۆر سه‌ركوتو نه‌بوون كه پێم وایه له رووى شیكردنه‌وه‌ى ستراتیژى و ئه‌كادیمیه‌وه كارێكى ئاساییه چونكه هه‌موو ئۆرگانێك ده‌یه‌وێ خۆى له ململانێدا به سه‌ركه‌وتوانه ده‌رچێت.
به پێى ئه‌م خوێندنه‌وه‌یه پێم وایه ده‌بێ كاندیدكردنى ئه‌و كه‌سانه‌ى كه پۆستى وه‌زیر وه‌رده‌گرن زیاتر به‌هۆى چه‌ند پێوه‌رێكى بابه‌تانه‌وه ئه‌نجام بدرێ ئینجا به ته‌وافقى سیاسى بێت, مه‌به‌ستم لێردا ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌ى كاندیدكرن له ناو خودى حیزبه‌كه‌دا نه‌ك له نێوان حیزبه‌كاندا كه له حاله‌تى دووه‌مدا زیاتر پرۆسه‌یێكى ته‌وافقیه.
چه‌مكى ته‌كنوكراسیه‌ت (ته‌كنو:پیشه) و( كرات:حكم) به چه‌ند جۆرێك له مێژوى ئه‌كادیمى و پراكتیكىدا پێناسه‌كراوه و ده‌توانین بڵێن له روِیه‌كى زۆر ته‌سكه‌وه په‌یابووه هه‌ر له بزوتنه‌وه‌ى (William Smith) وه له 1919 كه ته‌كنوكرات زیاتر به ئه‌ندازیار ده‌وترا واته ئه‌و كه‌سیه كه بیر و باوه‌رى پیشه‌یى (میهه‌نى) زاڵ ده‌بێ له لاى له‌كاتى بریار وه‌رگرتندا كه ئه‌مه‌ش هه‌ڵه نیه له‌كاتێكدا كه بریاره‌كه ته‌كنیكى بێت وه‌ك دروستكردنى ده‌رمانێك یان پردێك یان چاكردنه‌وه‌ى ئامێرێك له كارگه‌یكدا. به‌لام كاتێك كه ئه‌نجامى ئه‌م جۆره بریارانه كارتێكردنى هه‌بێت له سه‌ر بژێوى خه‌لك ئه‌وكاته سنوورى بریاره‌كه فراوانتر ده‌بێت و فاكته‌رى تر به‌خۆیه‌وه ده‌گرێت وه‌ك بیر و بۆچونى میلله‌ت له‌سه‌ر كاره‌كانى حكومه‌ت كه پێى ده‌گوترێت "دیموكراسیه‌ت له خزمه‌تگوزاریدا".
گومانیشى تیدا نیه كه گۆرینى رۆلى ته‌كنوكراته‌كان به‌هۆى به‌ده‌زگاكردن و بووژاندنه‌وه‌ى دیموكراسیه‌توه له ناوه‌راستى سه‌دى پێشودا هه‌ڵه‌یه‌ك نه‌بو به‌لكو رێگاى خۆشكرد بو په‌یدابونى كۆمه‌له چه‌مكێكى تر وه‌ك "حوكمرانى باش"(Good Governance).
حوكمرانى باش به‌پێى پێناسه‌ى نه‌ته‌وه یه‌گرتووكان له هه‌شت لایه‌نى سه‌ره‌كى پێكهاتووه:یه‌ك "شه‌فافیه‌ت" دوو "گه‌یاندنى بیروبوچونه جیاوازه‌كانى كۆمه‌لگا به یه‌كتر" سێ "به‌هانا هاتنى پێداویستیه‌كانى خه‌ڵك له كاتى خۆیدا(ئیستجابه)" چوار "به‌رپرسیاریێتى له ئه‌نجامى بریاره‌كان پێنج "رۆلى یاسا" شه‌ش "به‌شداربونى خه‌ڵك له دروست كردنى بریاره‌كاندا" حه‌وت "تواناى جێبه‌جیكردنى بریارى خزمه‌تگوزار و كه‌ل و په‌ل" و هه‌شت "عه‌داله‌ت له هه‌له‌كانا"
لێره‌دا گرنگ ئه‌ویه بو خوێنده‌وارى به‌رێز روونى بكه‌ینه‌ه‌وه كه نه ته‌كنوكراسیه‌تى ته‌سك واته ته‌نها لایه‌نه پیشه‌ییه‌كه‌ى له كاردا ونه‌ك سیاسه‌ت كردنى بێ توانایه‌كى پیشه‌یى سه‌ركه‌وتووبن به‌جیا له‌یه‌كترى. به بۆچونى ئێمه حكومه‌تێكى لێهاتوو له سه‌ر بنه‌ماكانى "حوكمرانى باش" ته‌نها جوره حكومه‌تێكه كه ده‌توانێ لایه‌نه فه‌نیه‌كان جێبه‌جێ بكات له هه‌مان كاتدا كه متمانه بداته میلله‌ت یا خود ده‌نگده‌ران .ئه‌م بۆچونه وامان لێده‌كات كه‌بگه‌رێینه‌وه سه‌ر هه‌شت لایه‌نه‌كه‌ى پێناسه‌ى حوكمرانى و لێره‌دا بۆمان روون ده‌بێته‌وه كه جگه‌له "شه‌فافیه‌ت" و "به‌یه‌ك گه‌یاندنه‌وى بیروبوچونه جیاوازه‌كانى كۆمه‌لگا به یه‌كتر" و "به‌شداریكردنى خه‌ڵك له دروست كردنى بریاره‌كاندا" لایه‌نى سیاسین و پێنج لایه‌نه‌كه‌ى تر زیاتر لایه‌نى پیشه‌یى به‌خۆیه‌وه ده‌گرن وه‌ك "عه‌داله‌ت له هه‌له‌كاندا" كه دراشتنى كاره‌كان و مووچه به‌رامبه‌ره‌كه‌ى و پرۆسه‌ى دامه‌زراندنى كارمه‌ند به‌پێى ستانده‌ردى زانسته مرۆیه‌كان نمونه‌ن له‌سه‌ر عه‌داله‌ت له هه‌له‌كاندا.
مێژوى ئه‌ده‌بیاتى دانانى حكومه‌ت له به‌ریتانیا له لێكولینه‌ویه‌كى سه‌ر به په‌رتوكخانه‌ى په‌رله‌مانى به‌رتانیا بۆ نمونه ئاشكرا ده‌كات كه ئه‌و بنه‌مایانه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌ڵبژێراو له‌سه‌ر ئه‌وه‌ستێت بۆ هه‌لبژاردنى وه‌زیره‌كان ئه‌مانه‌ن: یه‌كه‌م "توانا له به‌رێوه‌بردندا" دووه‌م "ئه‌زمونى سیاسى" سێ هه‌م "كارامه و به توانایى له‌گفتوگۆى په‌رله‌مانتاریدا" و چواره‌م "به‌رچاوگرتنى دلسۆزى". به‌لام و له هه‌مان كاتدا جه‌خت ده‌كرێت له‌سه‌ر ئایا كاندیده‌كان شووناسیان یان به‌رنامه‌كه‌یان چیه بو وه‌زاره‌ته‌كان تاكو بتوانن گۆرانكارى چۆنیێتى به ده‌ست بێنن له ماوه‌ىبونیان له پۆسته‌كه‌انیاندا .دیسان و له هه‌مان لێكولینه‌ودا بۆمان ده‌رده‌كوێت چون نه‌هاتنى هه‌ندێك بۆ ناو حكومه‌تى سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌و كاته (Bonar law) له سالى 1922 فشارێكى زۆرى خسته سه‌ر ئه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه بۆیه كابینه‌كى و كابینه‌ى دواى ئه‌ویش كه له هه‌مان بارودوخدابوو كابنیه‌كى لاواز بو له‌به‌ر كه‌مى ژماره‌ى كاندیدى لێهاتو له به‌رده‌ستدا كه‌بوه به هۆى لاوازى به‌رنامه‌ى سیاسى حكومه‌ته‌كه (مه‌به‌ست له سیاسى لێره‌دا پۆڵسى نه‌ك پۆڵیتكس).
بۆیه لێره‌دا پێم وایه پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانى كابینه‌ى حه‌وته‌م ته‌نانه‌ت به‌نه‌هاتنى ئۆپۆزسیۆن له ناو ئه‌م كابینه‌یه‌دا پێوه‌ركانى خۆى به‌بایه‌خێك ولێكدانه‌وێكى زۆر ده‌ستنیشان بكات كاتى كاندیدكردنى وه‌زیره‌كان. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه چه‌ند فاكته‌رێكى تر وا ده‌كات ژماره‌ى خه‌ڵكى شیاو وبه‌رده‌ست بو كاندیدكردن كه‌متر ببێت وه‌ك ته‌مه‌ن یان تواناى ئیدارى یان نه‌بونى خه‌سله‌تى كه‌سایه‌تى لێهاتوو. بۆیه ئه‌م شیكردنه‌وه‌ى وه‌ك گه‌ل ده‌مان خاته به‌رامبه‌ر پرسیارێكى گرنگ ئه‌ویش "ئایا چ جوره مرَوڤێك ده‌بێت كاندید بكرێت بو كابینكه و له‌سه‌ر چ بنه‌مایه‌ك؟"
جارێ لێره‌دا به پێویستى ده‌زانم ره‌خنه بگرم له‌سه‌ر چه‌ند تێگه‌یه‌ك یان دیارده‌یك له كه‌لتورى سیاسى و ئیدارى كوردستاندا, یه‌كێكیان ئه‌ویه كه ته‌كنوكراتیه‌ت هاو ماناى بڕوانامه نیه چونكه كه‌سى ته‌كنوكرات زۆر ده‌میك پێش قوتابخانه‌كان په‌یدابوون. دووه‌م هه‌موو قوتابخانه و زانكۆكان به‌رنامه‌ى ستانده‌رد وته‌واو و بێ كه‌م و كورى نیه ته‌نانه‌ت له فێركردنى مه‌یدانى به زانكۆ جیهانیه‌كانیشه‌وه. سێ هه‌م ئه‌گه‌ر هات و ته‌كنوكراتیه‌ت رامانى پسپۆرى بدات ئه‌مه نابێ ببێته هۆكارى ئه‌وى دكتۆرێك ببێته به وه‌زیرى ته‌ندورستى هه‌رچه‌نده ئه‌گه‌ر ئه‌زمونى به‌رێوه‌بردنیشى له سیسته‌مى ته‌ندروستى عێراقى وه‌ریگرتبێت چونكه بۆخۆى سیسته‌مێكێ دواكه‌وتوه, ئه‌مه جگه له وه‌ى كه دارشتنى دیده‌یه‌كى گونجاو بۆ كه‌رتى ته‌ندورستى ولاتێك و ئینجا دانانى به‌رنامه‌یكى سیاسى (پۆلسى) هیچ په‌یوندیه‌كى به ئه‌زمونێكى پزیشكیه‌وه نیه مه‌گه‌ر ئه‌م دكتوره بێجگه له وه‌ى بابه‌تى سیاسه‌تى ته‌ندورستى خوێندبێت و ئه‌زمونێكى باشیشى تێدا په‌یداى كردبێت .
دیسان دیارده‌یكى تر له كوردستاندا كه چه‌ند سالێكه داهاتووه ئه‌ویش هه‌وڵ دانى هندێك له به‌رپرسان یاخود سیاسه‌تمه‌داران بۆ وه‌رگرتنى باوه‌رنامه‌ى تر (به‌كالوریۆس و بڵندتر )كه له‌رووى ماف و نه‌ریتى ئاكدیمیه‌وه به‌لاى منه‌وه زۆر ئاساییه. به‌ڵام ئه‌مه نابێت ببێته به‌هانه‌ى شیاوكردنى بۆ حوكمرانى یان درێژه دان به‌مانه‌وه‌ى له پۆسته‌كه‌یدا.
دیسان به بۆچونى من ده‌بێ بروانامه كاریگه‌ر بێت له‌سه‌ر هه‌ڵگره‌كه‌ى وره‌نگ بداته‌وه له توانا و بیر‌و باوه‌ره‌كانیدا, ئه‌مه‌ش دیارده‌یێكى سه‌یرم بیرده‌خاته‌وه: ئه‌ویش له ماڵ په‌رى یێكێك له وه‌زاره‌ته‌كانى كابینه‌ى شه‌شه‌مدا له به‌شى پێناسه‌كردنى وه‌زیردا پسپۆریه سه‌ركیه‌كه‌ى كه به هیج جۆرێك په‌یۆندى به كارى وه‌زارته‌كه‌یه‌وه نیه له یه‌كه‌م دێرا هاتوه له كاتێكدا ئه‌و پسپۆرییه‌ى كه دواتر به ده‌ستى هێناوه و په‌یوه‌ندى به وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه هه‌یه دوایخستوه. ئه‌مش راماناى ئه‌وه ده‌دات كه بروانامه‌كه‌ى دوه‌مى هیچ ره‌نگدانه‌وه‌یه‌كى نه‌بوه له سه‌رى.
شیكردنه‌وه‌ى چه‌مكى حكومرانى باش و له رووى ئه‌كادیمیه‌وه دووپاتى ده‌كاته‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ى ده‌ته‌وانێت كارى حوكمرانى بكات ده‌بێ سه‌خه‌له‌تى زیاترى له ته‌كنوكراسیه‌ت هه‌بێ ئه‌ویش لێهاتوكراتیه‌ته یاخود میروتوكراسیه‌ت (meritocracy) كه پێناسه ده‌كرێ "ئه‌و حكومه‌ته‌یه كه‌له‌لایه‌ن خه‌لكێكى شاره‌زا یان به توانا هه‌له‌ئه‌سورێ." لێره‌دا ده‌بێ روونى بكه‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر هه‌ندێ كه‌س بڵێن له ولاته پێشكه‌وتوه‌كاندا وا ده‌رده‌كه‌وێت كه وه‌زیر كه‌سێكى زیاتر سیاسیه و مه‌رج نیه زۆرتر بزانێ له یاریده‌دره‌كانى (به‌رێوه‌به‌رى گشتى) كه ئه‌م بۆچونه هه‌ڵه‌یه چونكو ئه‌گه‌ر سه‌یرى كورته نامه ژیانى زۆربه‌یان بكه‌ین ده‌بینین وه‌زیره‌كه‌یان (سكرتێر له سیسته‌مى به‌ریتانى بۆنمونه) مرۆڤێكى به‌راست و دورست كارا بووه له بوارى وه‌زاره‌ته‌كه‌یدا پێش ئه‌وه‌ى ببێت به‌وه‌زیر ئه‌مه‌ش چ له بوارى حكومه‌تدا بوبێ یان له كه‌رتى تایبه‌ت ئیشى به سه‌ركوتوانه ئه‌نجام دابێت, كه‌واته كه‌سه‌یاتیێكى سه‌ركه‌وتو له كه‌رتى تایبه‌تدا ده‌كرێت كاندید بكرێ بۆ وه‌زاره‌تێكى وه‌ك بازرگانى بو نمونه یان كه‌سیك كاندید بكرێ بو وه‌زیرى كاروبارى كۆمه‌لایه‌تى چونكو له كارى كومه‌لگاى مه‌ده‌نیدا ئیشى باشى كردوه. له لاێكیكه‌وه ولاتێك وه‌كو به‌ریتانیا راسته پوستى وه‌زیر (سكرتێر) پۆستێكى سیاسیه به‌ڵاِم جگه له تواناى ئیداریه‌كانى خۆى سیستمێكى زور پێشكه‌وتوو و چه‌ند دامه‌زراۆكى پروفیشینالى ئیدارى هه‌یه كه په‌رده‌دات به كارى كارمه‌ندانى ژێر ئاستى وه‌زیره‌كه وه‌ك كۆمیسیونى راژه‌ى سیڤیل كه به‌رامبه‌ر (ئه‌نجومه‌نى راژه‌یه له كوردستان) كه به‌داخه‌وه هیشتا نه‌كوتۆته كار كه‌واته جیاكردنه‌ویه‌ك هه‌یه نێوان پۆسته سیاسیه‌كان له‌گه‌ل پۆسته ئیداریه‌كان. ئه‌م ده‌زگایانه به به‌رده‌وامى په‌ره‌ده‌دات به ئاستاى كارمه‌نده ئیداریه‌كان بۆیه ده‌توانن دیده‌ى وه‌زیركه به كارا ئه‌نجام بدن به كه‌مترین ده‌ستێوه‌ردان له لایه‌ن وه‌زیره‌وه له كاتێكا كه زور پرۆژه‌ى جواراجور و ئالوزیان به‌ده‌ستوه‌یه. به‌ڵام له كوردستاندا ده‌بینین له گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كه وه‌زیره‌كان زیاتر له سه‌ر بنه‌ماى سیاسى هه‌لبژێردراون سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ش ده‌چنه ناو ورده‌كاریه ته‌كنیه‌كانى وه‌زراته‌كانیانه‌وه. ئه‌مه‌ش به ئاشكرایى ده‌رده‌كه‌وێت له‌كاتى چاوپێكه‌وتن له گه‌ل هه‌ندێك له وه‌زیره‌كاندا كه وه‌ك به‌رێوه‌به‌ره گشتیه‌كان قسه ئه‌كه‌ن له جیاتى ئه‌وه‌ى ستراتیژه‌ت و به‌رنامه و دیده‌ى خۆیانمان بۆ هه‌لسه‌نگێنن. له لاێكى تره‌وه سه‌ره‌راى ئه‌وه‌ى سروشتى سیسته‌مى ئیداره‌ى كوردستان كه بیروكراسیه‌تێكى زۆرى تیدایه و له‌گه‌ل بچوكى ژماره و جۆرى پرۆژه‌كانى حكومه‌ت به به‌راورد له‌گه‌ڵ وڵاتانى پێشكه‌وتوو, ده‌توانین دیارده‌ى چونه ناو وه‌دره‌كاریه‌كانى كارى وه‌زارته‌كانه‌وه له لایه‌ن وه‌زیره‌وه به بابه‌تانه‌وه ته‌ماشابكه‌ین كه لێره‌دا بۆمان دووپات ده‌بێته‌وه كه پێویسته پۆستى وه‌زیر له لاى ئێمه زۆر زیاتر له سه‌ر بنه‌ماى لێهاتوكراتیه‌ت بێت له وه‌ى له‌سه‌ر بنه‌ماى سیاسى بێت ته‌نانه‌ت له‌م كابینه‌ى داهاتودا.
له ئه‌نجامدا كه‌سى لێهاتوو بۆ پۆستى وه‌زیر له كابینه‌ى داهاتودا ده‌بێ "لێهاتوكرات" بێت واته جگه له‌وه‌ى كه‌سێكى سیاسى یان لایه‌نگرى پارتێك بێت, ده‌بێت:
1. دیده و به‌رنامه‌یكى روونى هه‌بى بو وه‌زاره‌ته‌كه‌ى
2. لایه‌نى ئه‌خلاقى به‌رز بێت چ تایبه‌ت و چ پیشه‌یى كه‌واته پێویسته لێكولینیوه‌یه‌كى ورد بۆ مێژوى بكرێت ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌زمونى ده‌ره‌وه‌ى وه‌لاتیشى هه‌بێت
3. تواناى ئیدارى هه‌بێ كه ئه‌مش پێَوه‌رى خوى هه‌یه وه‌ك تواناى داهێنان و به‌ئه‌نجام گه‌یاندنى ئامانجه‌كان
4. شاره‌زاییى ته‌واوى له بوارى وه‌زارته‌كه‌ى هه‌بێت پێش ئه‌وه‌ى پۆسته‌كه پێى بدرێت
5. تواناى گفتوگۆى بابه‌تانه‌ى له‌گه‌ل په‌رله‌مانتاران و له‌گه‌ل مله‌تدا هه‌بێت
6.تواناى كارلێكردنى ته‌واو هه‌بێت له‌گه‌ل كارمه‌ند و سودوه‌رگره‌كانى په‌یوه‌ست به وه‌زاره‌ته‌كه‌یه‌وه
7.تواناى هه‌بێت كه متمانه‌ى سه‌رۆك وه‌زیران و په‌رله‌مانتاران به‌ده‌ست بێنێت له رێى ئه‌وه‌وه كه مۆدێلێكى گونجاوى خۆمانه دابرَژێت له بوارى كارى وه‌زاره‌ته‌كه‌ىدا كه ته‌نها ئاوێنه نه‌بێت بۆ بۆچونى راۆژكارێكى بیانى."
د.هێژا سندى
دكتورا له زانستى كارگیرى دا
سه‌رۆكى به‌شى زانستى ڕامیارى و كۆمه‌لایه‌تى-زانكۆى دهوك.
ئیمێل:heja_sindi@yahoo.co.uk
* ئەم بابەتە لە رۆژنامەی "رووداو" ی ژمارە ٢٠٥ لە ٢٠١٢/٤/٢ بلاوبوەتەوە
*سوێند خواردنی کابینەی حەوتەم لە رٶژی ٢٠١٢/٤/٥ دا بوو