Friday 13 June 2014

سیناریۆ و دڕاما و تەحلیلاتی ڕووداوەکانی موسل و هاتنی داعش

سیناریۆ و دڕاما و تەحلیلاتی ڕووداوەکانی موسل و هاتنی داعش ئەونە زۆر بووە ڕیک وەکو ئەویە ١٠٠ تۆپی رەنگاو رەنگی بلیاردت پێ بێت و لە ناکاو فرێیاندەی لە ناو ژۆرێکی تاریکدا و دەتەوێ باوەر بکەم ئەو تۆپانەی کە یەک رەنگن تەنیشت یەک ڕیزدەبن...وبۆشم نیە گلۆپی ژۆرەکە داگیرسێنم!
کۆی دوایین شرۆڤەکان:
١-هاتنی داعش بۆ کورد باشە
٢-لە کاتێەێکدا کە مالیکی دوژمنی کوردە
٣-و داعش هێزێکی سوونی تووندرەوە
٤-ىەلام هاتنیان لەمەسلەحەتی مالیکیە
٥-هەرچەندە مەترسیە لەسەر شیعە
٦-بەلام مالکی ئەو فەراغە ئەمنیەی لە موسل دروست کردوە
٧-لە کاتێکدا کە بۆ تورکیا باشە
٨- چۆنکە هیلالی سونی دێتە دی
٩-بەلام هێزی ئێران کەم دەبێت
١٠-ئەو ئێرانە کە تا پێش ماوەیەک پشتی مالیکی دەگرت
١١-کەچی مالیکی بێ ئێران لاوازە
١٢-بەڵام ئەمریکا لە پشتیێتی
١٣-لە کاتێکدا کە ئەمریکا هاوبەشی تورکیایە لە ناتۆ
١٤-بەلام ئەمریکا هاوسەنگی هێز لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا دەپارێزێ
١٥-کەچی ئەمریکا پشتی ئێران دەگرێت
١٦-لەەو رۆژهەڵاتە ناوەراستە کە ئسرائیلی تیدایە
١٧-بەڵام.....
١٨-:)
تێبینی: وێنەکە پێدەڵین "ئەنانیموس" واتە مەجهول یان نامۆ

No comments:

Post a Comment